مەخمور.. بۆ نەهێشتنی دیاردەی راوی ئاسك پارێزراوێكی سروشتی دادەمەزرێت

پێش 3 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی ژینگەی عیراق ئاگادار دەكرێتەوە لە دیاردەی راوكردنی ئاسك لەسنوری قەزای مەخمور.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، بەنوسراوێك  لەڕێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا، وەزارەتی ژینگەی عیراقی فیدڕاڵی ئاگادار كراوەتەوە لەدیاردەی راوكردنی ئاسك لەسنوری قەزای مەخمور، وەزارەتی ژینگەی عیراق بەنوسراویان لەڕێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغداوە بەدەستەی ژینگەی هەرێمی راگەیاندوە كە بەپێویستی دەزانێت لەسنوری قەزاكە پارێزراوێكی سروشتی دابمەزرێنێت.
راشیگەیاندوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق تیمەكانی خۆی راسپاردوە بۆ چاودێریكردن و بەدواداچونی دیاردەی راوكردنی ئاسك لەو سنورەو سزادانی سەرپێچیكاران، بەپێویستیشی زانیوە پارێزراوێكی سروشتی دابمەزرێنێت بۆ پاراستنی دەرامەتە سروشتییە روەكییە ئاژەڵییەكان لەو ناوچەیەداو پاراستنی ناوچە پارێزراوەكە لەپڕۆسەی راوكردن، بۆ ئەم مەبەستەش راپۆرتێكی تایبەت ئامادە دەكرێت بۆ زانینی ئاستی شیاوی ئەو روبەرە لەناوچەكە بۆ كردنی بە بەپارێزراوێكی سروشتی.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group