نەوا-
پرۆژە هەمواری یاسای خانەنشینی گشتی بەرزكرایەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.
عتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پرۆژەی هەمواری یاسای خانەنشینی گشتی بەرزكردەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تاكو بخرێتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.
راشیگەیاندوە، لە پرۆژە هەمواری یاساكەدا تەمەنی خانەنشینی بەرزكراوەتەوە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ.