نەوا-
حكومەتی سوریا لە پارێزگاكانی لازقییە و تەرتوس داوای لە هاوڵاتیانە كردوە چەك هەڵبگرن بۆئەوەی روبەڕوی گروپە چەكدارە هێرشبەرەكان ببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەم داواكارییەی حكومەتی سوریا لە كاتێكدایە كە هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەكانی باكوری سوریایان كۆنترۆڵ كردوە كە تا ئێستا بەردەوامە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی سوریا چەك و تەقەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردوە بۆ ئەوەی بەشداری شەڕ بكەن و روبەڕوی ئەو گروپە چەكدارانە ببنەوە.