ئیسرائیل رێگرە لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ناو غەزە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج دەڵێت، هەفتانە تەنها كەمێك هاوكاری بە بارهەڵگر دەچێتە ناو غەزە، ئەمەش بەشێكە لەهەوڵێكی سیستماتیك بۆئەوەی فەڵەستینییەكان لە سەرماو لە برسێتیدا بمێننەوە.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانی غەزە هێرش دەكەنە سەر جەبالیا لەباكورو عەباسان كەبیرا لە باشور، لە كاتێكدا گروپە ركابەرەكانی فەڵەستینی فەتح و حەمماس لە قاهیرە كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارێك بۆكردنەوەی دەروازەی سنوریی رەفەح.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاویكردۆتەوە، دوای زنجیرەیەك هێرش بۆ سەر كاروانی هاوكارییەكان، ناردنی بارەكان لەڕێگەی دەروازەی كەریم ئەبو سالم لەنێوان ئیسرائیل و غەزە رادەوەستێت.
رونیشكراوەتەوە، لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ غەزە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە لانیكەم 44 هەزارو 466 فەڵەستینی كوژراون و 105 هەزارو 358 كەسیش بریندار بون.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group