فیدان: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و جیهانی عەرەب و ئیسلامی شكستیان هێناوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ئەوەی لە غەزە رو دەدات بەڵگەیەكە دەریدەخات سیستمی نێودەوڵەتی بۆ كەمینەیەكی دیاریكراو داڕێژراوەو خراپ بەكاردەهێنرێت.
لەكۆنفرانسی دیپلۆماسی جیهانیی و داهاتوی فەڵەستین، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، بەداخەوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و جیهانی عەرەب و ئیسلامی بێ هێزن و شكستیان هێناوە لە كۆتاییهێنان بەم تراژیدیایەی بەردەوامەو ماوەی 70 ساڵە خەڵكی ناوچەكە روبەڕوی ئازار بونەتەوە.
باسی لەوەشكرد، هەموان لەبارەی فەڵەستین هەست بە شەرمەزاری دەكەین كارەكە بوەتە جینۆسایدێك كە بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێت، لێرەدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە كەڵكی هیچ نەهات و بێ توانایە لە راگرتنی جینۆسایدەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group