مانۆڕە سەربازییەكەی چین تایوانی نیگەران كردوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەمیانی ئەو مانۆڕە سەربازییەی چین لە دەوری دورگەی تایوان ئەنجامی دەدات، 153 فڕۆكەی سەربازیی و 36 كەشتی چین لە دەوری دورگەكە بەدیكراون.
وەزارەتی بەرگریی تایوان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، 153 فڕۆكەی سەربازیی لە دەوری دورگەكە فڕینیان ئەنجامداوە، لە وانەش 111یان هێڵی ناوەندی دورگەی تایوانیان تێپەڕاندوە كە ناوچەی كاریگەری لایەنەكان سنوردار دەكات و لەكایەی ئاسمانی ناوچەی ناسینەوەی بەرگریی ئاسمانیی  فڕینیان ئەنجامداوە، هەروەها لە دەوری دورگەكە 14 كەشتی سەربە هێزی دەریایی و 12 كەشتی سەر بە ئاسایشی كەنار دەریای چین بەدیكراون.
ئاماژەشیكردوە كە فڕینی فڕۆكەكان و سوڕانەوەی كەشتییەكان لە چوارچێوەی ئەو مانۆڕە سەربازییەدایە كە چین لە دەوری دورگەكە ئەنجامیداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group