"لەدو هەفتەی داهاتودا دەست بەدابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكرێت"

25/09/2024

نەوا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەقۆناغی كۆتاییدایەو لەدو هەفتەی داهاتو لە شارەوانیەكان دەست بەپرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكرێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە روڤیا رایگەیاندوە: لەدوای بڕیاردانی دابەشكردنی زەوی بە فەرمانبەران لەوكاتەوە هەمو فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی كاریان لەسەر ئەو بابەتە كرد، ئێستا ئەو پرۆسەیە لەدوا قۆناغەكاندایەو هەندێك شارەوانی كاری خۆیان تەواوكردوەو زەوی و نەخشەكان ئامادەكراون و چاوەڕێین لیستی ناوەكان بگات.
لێدوانەكەی ساسان عەونی كە سایتی فەرمی پارتی بڵاویكردۆتەوە تیایدا رایگەیاندوە، لیستی ناوی بەشێك لە وەزارەتەكان گەیشتوەتە لایان، ئێمەش بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی دەنێرین بۆئەوەی بڕیاری پێویستی بۆ دەربچێت و دوای ئەوە دەست دەكەین بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەكان و وردبینیكردن، هاوكات لەدو هەفتەی داهاتو لەهەندێك شارەوانیەكان دەست بەپڕۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكرێت بەسەر فەرمانبەراندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group