شكست بەدوای شكست، خراپترینیش لەئارادایە

پشتیوان جەمال

06/03/2024

ئێستا لەبەردەم شكستێكدا وەساینەوە، لەوەتەی ڕوخانی فاشیزمی بەعسی، هیچ دەمێك هێندەی ئێستا قەوارەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم چارەنووسی نادیار و مەترسی هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە،شكستێك بەتەنها دارایی نا، بەڵكو سیاسی و ئیداری تاڕامكردنی هەموو ئەو پایە ئەساسیانەی كەكوردی  باشوری وەك نیمچەدەوڵەتێك وێنادەكرد،لەناوخۆو دونیای دەرەوەدا،چەكوشی دادگای فیدڕای هەرچی"ڕیسی" كوردهەیە كردیەوە" خوری"خەریكە ئەوەی پێی دەڵێن: دۆزی كورد لەعێراق بەتەواوی نەمێنێت. دەبێ چاوەڕێی هەڕەشەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراقیش بین كەپنتی كۆتایی مانەوەی هەرێمە لە عێراقدا. 
دەرئەنجامی لێكترازانی ناوخۆ و نەبوونی ستراتیژێكی نەتەوەیی ڕاست و ڕون، كوردی گەیاندە ئەم ڕۆژە و لەهیچ یەك لەڕووداوە كارەسات بارەكانی" كمیاباران، ئەنفال، ڕاپەڕین" دەرسی وەرنەگرت، نەسودیشی لەدان پێدانی دەستوری بونی هەرێم وەرگرت، لەدوای ساڵی ۲۰۰٥ كورد وەك ستاتۆ لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ دانی پێدانراوە، دەیتوانی چەندین هەنگاوبنێت بۆئەوەی چارەنوسی بەم رۆژگارە نەگات:

یەكەم : لە ٣٠ ساڵی رابردوودا خاوەن دەستوری خۆمان باین، ئێستا كوردستان لە قۆناغێكی دیكەی حوكمڕانیدا بوو. هەم خەڵك وهەم دەسەڵات سنورەكانی خۆیان دەزانی ودەستیوەردان كەمتر دەبوو، هەموو ئەوهەوڵانەی بۆیدرا، ململانێی حزب شكستی پێ هێنا هیچیان نەیانتوانی تەنازول بۆیەكتربكەن تاناكۆیەكەیان قوڵتركردەوە، هەوڵی نووسینەوەی دەستوریش لەباربرا.
دووەم : هەبوونی نەوت لە هەرێم لەم جوغرافیاداخراوەداباشترین چانس بوو بۆكود، تا هەرێم بكەنە نیشتیمانی كۆمپانیا جیهانیەكانی بەرهەم هێنانی نەوت،دەرفەتێكبوو بۆدروستكردنی لۆبیكردنی هەرێم لەپاڵ قازانجی ماددی زامنی پارێزراویشمان دەبوو ،هەركەس بەویەوێت بچێتە هاوپەیمانی لەگەڵ زلهێزەكان، دەبێ لەدەرگای ئاوبووریەوەبچێتە ژوورەوە، بەڵام كورد ئەوەی نەكرد، بەپێچەوانەی كۆمپانیائەمریكیەكان ۲۰۱۷ تاكلایەنە ڕوویكردە كۆمپانیای ڕووسەكان و نەیتوانی هاوسەنگی لەنێوانیان ڕابگرێت.
سێیەم: دەست وپەنجە نەرمكردن لەگەڵ ئەو هەموو گەندەڵی و نادادپەروەریەی كەلەناوخۆدا هەیە، قەتیسكردنی ئازادی ، كەم كردنەوەو دەستگرتنی ڕۆڵی هەرسێ دەزگای "چاودێری پەرلەمان و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری داریی"ئەمەنە هیچیان نەیانتوانی وەك پێویست ڕۆڵی خۆیان ببین، لەبنەبڕكردنی گەندەڵی،ڕۆژ دوای ڕۆژ گەندەڵكاران دەوڵەمەندو دەوڵەمەندتربوون و چینی هەژارزیاتربوو،دەرئەنجامی خراپی ئەمانەبووە هۆی بێ ئینتماكردنی هاوڵاتیان بۆخاك ونیشتیمانەكەیان،هیچ كات نەتوانرا هاوڵاتی سەنتەربێت، بەڵكو تەنهاحزب سەنتەربووە، لەناوحزبیشدا كارەكتەرەبەهێزەكان.حكومەت كارێكی بەخەڵك كرد، خەڵك تەمەنای سەدام بكات، یاخود دڵخۆشبێت بەو قەرارانەی  لەبەغدا دەردەچن بۆلەقاڵبدانی.ئەمانەش هەموویان پێچەوانەی دروستبوونی سیاسەتی سەقامگیری هەرێمبوون، دەنگی ناڕەزایی زۆربەی هاوڵاتیان  لەشێوەی سكاڵاو واژوو كۆكردنەوە بردنیان بۆبەغدا.پاساویاندابەدەستەوە تاوەكو پڕۆسەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی خێراتربكات.
كورد حاڵی حازر جگەلەوەی لەلایەن بەغداوە خەریكە دەخنكێندرێت، پشتگیری نێو دەوڵەتیشی لاوازبووە، ململانێی سیاسی و،نەبوونی ئیدارەیەكی پەسەند كوردی گەیاندە ئەم قۆناغە كە  لەدۆخی دوای ڕیفرادۆم دەچێت،ئاسۆیەك بۆچارەسەرنابیندرێت،پشت بەستن بەوەی گوایەئەمریكا ناڕازیە لەبڕیارەكانی بەغدا،ئەمە تەنها قسەیەو هەنگاوی كرداری نین،یەك كات ژمێریش قەرارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاناگرێت،سەركردایەتی كورد لە گوێ پێ نەدانی نامەكەی" تەلەرسن"ەوە ئەم ڕۆژگارەی ئێستای دروستكرد،ئومێد هەڵ چنین لەسەری وەك دەڵێن: خۆداپۆشین بەجلی ئەمریكا هەمیشە ڕوتی...

 

نەوا.. بڵاوكردنەوەی وتار گوزارشتە لە بیروڕای نوسەرەكەی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group