بڕیارە رۆژی شەممە بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردسات كۆنفرانس ئەنجامبدات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە رۆژی شەممە 26/4 بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردسات كۆنفراس سازبكات دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەكەی بۆ دیاریكردن.  
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری رێكخراو و حزبە سیاسییەكان لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق، بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردساتی ئاگادار كردەوە كە رۆژی 26/4 یان بۆ دیاریكردون تاكو كۆنفرانسی حزبەكەیان ئەنجامبدەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هۆڵێكی گونجاو دابین بكەن تاكو كۆنفرانسەكەی تیادا بكەن.
پێشتریش میدیای فەرمی بزوتنەوەكە بڵاویكردبوەوە كە حزبەكەیان ئامادەیە بەپێی یاساو رێنماییەكان كۆنفرانس ببەستێت و چاوەڕێی وادەی نوێ دەكەن كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بەستنی ئەم كۆنفرانسە لەكاتێكدایە كە پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان باڵی زەرگەتە كۆنفرانسیان سازكردو ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیان هەڵبژارد، رەخنەشیان گرت لەوەی كە لە كۆنفرانسەكەدا نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادە نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group