نەوا-
بەئامادەبونی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و لێپرسراوانی یەكە ئیدارییەكانی سنورەكە مەراسیمێك بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەو مەراسیمەدا كە كەسوكاری شەهیدان و بەرپرسانی ناوچەكە ئامادەیبون لە گۆڕستانی قەڵادزێ ساڵیادی كارەساتی 24/4/1974 و راپەرینی ساڵی 1982ی قەڵادزێ بەرێوەچو.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە مەراسیمەكەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاندوە، دانیشتوانی سنورەكە نیگەرانن لە پشتگوێخستنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون، هەر بۆیە وەك ئیدارەی راپەڕین داوایانكردوە بەشێك لە داهاتی دەروازەی سنوری كێلێ تەرخان بكرێت.

