نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كەمكردنەوەی باجی گومرگی لەسەر چین پەیوەندیدارە بە گەیشتن بە رێككەوتن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: رۆژانە پرسی باجی گومرگی لەگەڵ بەرپرسانی چین تاوتوێ دەكەن و لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینییەكەشی هاوڕایە، بەڵام دەبێت چارەسەرێك بۆ پێناسەی گومرگی بدۆزرێتەوە، ئەو باجە گومرگییەی بەڕێژەی 145% بەسەر چیندا سەپاندویانە بەرزە، بەڵام لەئێستادا بەهیچ شێوەیەك كەمی ناكەنەوە، كەمكردنەوەی باجی گومرگیی لەسەر چین پەیوەندیدارە بە گەیشتن بە رێككەوتن.