نەوا-
لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوەو ئەنجامەكان بۆ خوازیارانی بەشداربو رادەگەیەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بە سەرپەرشتی وەزارەتیان 3 هەزارو 576 خوازیار بەشداریان لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست Placement testی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كردوەو لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكاندا لە رێكەوتی 13 بۆ 17\4\2025 تاقیكردنەوەكە بەڕێوەچوە، بڕیاریشوایە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رابگەیەنرێت و پڕۆسەی ناونوسین و پێشكەشكردن بۆ خولەكان ئەنجامبدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست بریتییە لە دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی و خوازیاران و دواتر بەشداریكردنیانە لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی هەرێم بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دكتۆرا.