كاماڤینگا بەشداری لە كلاسیكۆ ناكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ئیدواردۆ كاماڤینگای یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید توشی پێكان دەبێت و دیاری نەكراوە كە تا چەند لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردوەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەكردوە كە ئیدواردۆ كاماڤینگای یاریزانی فەرەنسی یانەكە توشی پێكان بوەو كارلۆ ئەنشیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەداوە كە كاماڤینگا بەشداری لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە واتا كلاسیكۆدا ناكات.
ئەوەش خراوەتەڕو، پێكانەكەی كاماڤینگا دۆخی ریاڵ مەدرید خراپتر دەكات بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەنەبونی چەند یاریزانێكی سەرەكی بەهۆی پێكانە جیاوازەكانیانەوە، هەروەها بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانیش پێشبینی دەكرێت وەرزی كاماڤینگا كۆتایی بێت ئەویش بەهۆی دڕانی تەواوەتی لە ماسولكەیدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group