نەوا-
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، لە ساڵی 2024 دا داهاتیان بە بەراورد بەساڵی پێشو بەڕێژەی 12.8% زیادیكردوەو گەیشتوەتە نزیكەی 1.9 ترلیۆن دیناری عیراقی.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بنكەی بەشداربوانیان فروانتر بوەو لەكۆتایی ساڵی 2024ـدا بوە بە 19.1 ملیۆن بەشداربو، لەكاتێكدا ژمارەكە لەساڵی 2023 ـدا 17.7 ملیۆن بەشداربو بوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی كۆمپانیای ئاسیاسێڵە:-
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی
ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی لەڕێگای ئەدای دارایی ناوازەوە كە ڕەنگدانەوەی باڵادەستی كۆمپانیاكەیە لە كەرتی پەیوەندییەكانی عێراقدا.
سلێمانی، عێراق – 23ی نیسان 2025
ئاسیاسێڵ ئەنجامی زانیارییە داراییە وردبینیكراوەكانی بۆ ساڵی دارایی 2024 راگەیاند، كە لە 31ی كانوونی دووەمی 2024 دا كۆتایی هاتووە. ئەمەش دووپاتكردنەوەی گەشەسەندنی بەهێزییەتی لەسەر ئاستی داهات و قازانج و بنكەی بەشداربووان. ئەم ئەنجامانە دەرخەری ئەو راستییەن كە كۆمپانیا جێ پەنجەی لە كەرتی پەیوەندییەكانی عێراقدا دیارە و پابەندبوونی بەهێزی لە سەركردایەتیكردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنانی چارەسەری پەیوەندییە مۆدێرنەكان پشتڕاست دەكاتەوە.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامی دارایی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە ساڵی 2024دا، كە داهاتەكەی بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 12.8% زیادیكردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 1.9 ترلیۆن دیناری عێراقی. هەروەها كۆمپانیا قازانجی پێش پێدانی سوودەكان و باجەكان و كەمبوونەوەی زەمەنی بەها و سرینەوەی زەمەنی بەها (EBITDA)ی 860 ملیار دیناری عێراقی تۆماركردووە، بەمەش گەشەی 18.1%ی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا قازانجی تەواو بەدەستهاتوو گەیشتووەتە 394 ملیار دینار، كە زیادبوونێكی بەرچاوی بە رێژەی %12 تۆماركردووە. ئەم ئەنجامە ڕەنگدانەوەی سەركەوتنی پلانەكانی كۆمپانیا و كارایی جێبەجێكردنیانە.
لە لایەكی دیكەوە، بنكەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ فروانتر بووە و لە كۆتایی ساڵی 2024 ـدا بووە بە 19.1 ملیۆن بەشداربوو، لە كاتێكدا ژمارەكە لە ساڵی 2023 ـدا 17.7 ملیۆن بەشداربوو بووە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەركەوتنی ستراتیژییەكانی كۆمپانیایە بۆ ڕاكێشانی توێژی نوێ لە بەشداربووان و بەرزكردنەوەی هەستی دڵسۆزی بەشداربووانی ئێستای.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ڕایگەیاند:
" ئاسیاسێڵ بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوون بۆ داهاتوو بە ئاراستەیەك كە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونییەتی بە داهێنان و گەشەسەندنی بەردەوام. ئێمە پاپەندین بەوەی هاوشانی سەردەمیانەترین تەكنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە جیهانییەكان بڕۆین بەجۆرێك كە ئاسانكاری بكات لە دابینكردنی پێداویستییە ڕوو لە زیادەكانی بازاڕ و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی بەشداربووانمان و كۆمەڵگەی عێراقی. بە هەمان ئاست، لە ڕێگەی چارەسەرە تەكنەلۆژییە پێشكەوتووەكانەوە كە پاڵپشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەكات وپێگە پێشەنگەكەمان لە كەرتی پەیوەندییەكان پتەوتر دەكات."
هەروەها كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت كە سەرجەم ئەو زانیاریانەی خراونەتە بەردەست پەیوەستن بە ساڵی دارایی 2024 ـەوە، هیچ ئاماژەیەك یان پێشبینیەكی تایبەت بە ساڵی 2025 ناگرێتەوە. ئاسیاسێڵ ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و سوپاسی بێپایانی خاوەن پشك و وەبەرهێنەورە بەرێزەكانی دەكات بۆ دڵسۆزی و پشتگیری بەردەوامییان و متمانەیان لە ئاراستەی كۆمپانیا و پابەندبوونی بە شەفافیەت و خستنەرووە وەرزییەكانییەوە. هەروەها ئاسیاسێڵ پابەندبوونی هەمیشەیی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ كێبڕكێكردنی دادپەروەرانە لە كەرتی پەیوەندییەكانی عێراق و ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە قۆرخكارییەك، بەو باوەڕەی كە بازاڕێكی كێبڕكێكار پەرە بە داهێنان دەدات و كوالیتی خزمەتگوزارییە پێشكەشكراوەكان باشتر دەكات.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
"ئاسیاسێڵ، كۆماندەكاتەوە" دابینكاری سەرەكییە لە خزمەتگوزارییەكانی مۆبایل و دیجیتاڵی لە عێراقدا. كە خزمەتی نزیكەی 20 ملیۆن بەشداربوو دەكات. تۆرە نیشتیمانییەكەی زیاتر لە %99.06 ی دانیشتووان دەگرێتەوە و ئاستبەرزترین خزمەتگوزاری 4G لە سەرجەم پارێزگاكاندا پێشكەش دەكات. ئاسیاسێڵ، شانازی بە رۆلی پێشەنگەكەیەوە دەكات لە چەسپاندنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا لە رێگای وەبەرهێنانە بەردەوامەكانی لە ژێرخان و تەكنۆلۆجیا پێشكەتووەكان.
(كۆتایی)...
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان: [email protected]
پەیوەندی بەشی وەبەرهێنەران: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com