خراپترین دۆخی مرۆیی لە غەزە رودەدات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی نوسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت، خراپترین دۆخی مرۆیی بە درێژایی جەنگ لە غەزە رودەدات.
جێنس لاركی وتەبێژی نوسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئیسرائیل زیاتر لە 50 رۆژە رێگری دەكات لە چونە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان.
وتوشیەتی: 50 رۆژ بەسەر نەگەیشتنی هاوكاری مرۆیی بە كەرتی غەزە تێپەڕیوەو لە غەزە كارەساتێكی رون بەدیدەكرێت، لەئێستادا خراپترین دۆخی مرۆیی دەبینن كە بە درێژایی جەنگ لە غەزە رو دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group