ئەمریكا: دەبێت ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر دەخوازێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بگاتە رێككەوتن و خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەكداری.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئێران بەرنامەیەكی ئەتۆمی مەدەنی دەوێت، دەتوانێت وەك زۆرێك لە وڵاتانی دیكە یەكێكیان هەبێت، ئەوەش لەڕێی هاوردەكردنی مادەی پیتێنراو.
سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنیش لەگەڵ تاران، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەشكردوەن بە هەموو لایەك دەڵێن كە ئەمریكا  هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، رەنگە ئەنجامنەدرێت، بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیكە ببەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group