وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: بەنداوەكان ٪30 ئاوی عیراق پێكدەهێنن

پێش 1 هەفتە

نەوا-
وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ٪30 ئاوی عیراق پێكدەهێنن.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا لە كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوا لە زانكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا سەرەڕای قەیرانە بەردەوامەكان بەهاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان هەنگاوی باشیان بۆ روبەڕبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا ناوە، بەتایبەت لە دروستكردنی هەشت بەنداوە ستراتیجییەكان و چەندین پۆندی دیكە كە دەبنە هۆی گلدانەوەی ئاوێكی زۆر كە تەنانەت عیراقیش سودی لێ دەبینێت، چونكە سەدا 30 ئاوی عیراق پێكدەهێنن.
وتیشی: لە كابینەكانی پێشودا توانای گلدانەوەی ئاو تەنها 50 ملیۆن مەتەر سێجا بو، بەڵام لەماوەی پێنج ساڵی رابردو تاوەكو ئێستا زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group