كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ 3-5 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم سبەی هەینی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەی گەرمی بەراود بە ئەمڕۆ 1-2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ خێرایی با دەگاتە 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و سبەینێ خێرایی با كەمدەبێتەوە بۆ 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 23  پلە
سلێمانی : 20 پلە
دهۆك : 20  پلە
كەركوك : 24 پلە 
زاخۆ  : 21 پلە
هەڵەبجە : 20 پلە
سۆران : 18 پلە
گەرمیان :25 پلە
حاجی ئۆمەران : 9 پلە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group