دهۆك.. هەر دەنگدەرێك كێشەی هەبێت دەتوانێت سەردانی كۆمسیۆن بكات

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، هەر دەنگدەرێك خۆی تۆمار نەكردبێت یان كێشەی هەبێت دەتوانێت سەردانی كۆمسیۆن بكات.
خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، لە سنوری پارێزگای دهۆك 9 سەدو 44 هەزار دەنگدەر هەیە، رێژەی تۆماری دەنگدەرانیش گەیشتوەتە 80%، ئێستا زیاتر كار بۆ تۆماركردنی لەدایكبوانی ساڵی 2007 دەكەن، پلانیان هەیە لە‌ڕێگەی پەروەدەوە لەدایكبوانی ساڵی 2007 خۆیان تۆمار بكەن.
وتیشی: لە سنوری دهۆك 30 هەزار دەنگدەری نوێ هەیەو مافیان هەیە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەمساڵ بكەن، تائێستا نزیكەی 9 هەزار لە دەنگدەرە نوێیەكان خۆیان تۆمار كردوە.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆن راشیگەیاندوە، تا رۆژی 23ی مانگی داهاتو هەمو ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە لەگەڵ دەنگدەری نوێ و ئەوانەی كارتی دەنگدانیان ونكردوە تەنانەت ئەوانەشی دەیانەوێت خۆیان بگوازنەوە، دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن و مامەڵە خۆیان بەڕێوە ‌ببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group