نەوا-
وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، گۆڕانكاری گەورە لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەكە رودەدات.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە چوارەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا رایگەیاند، گۆڕانكاری گەورە لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەكەدا رودەدات ئەوەش كاریگەریی لەسەر دۆخی جیۆسیاسی لە ناوچەكەدا دەبێت.
جەختیشیكردەوە، سەقامگیری سوریا فاكتەرێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ سەقامگیری تەواوی ناوچەكەو دەستێوەردانی دەرەكی بەتایبەتی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئەو وڵاتە دۆخەكە ئاڵۆزترو گرژییەكان زیاتر دەكات.
فوئاد حسێن هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەزە ئیدانەكردو وتی، ئەو دەستدرێژیانە پێشیڵكارییەكی رون و ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتین، لەو سۆنگەیەشەوە پاڵپشتی عیراق بۆ گەلی فەڵەستین دوپاتدەكەینەوە.