وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: 238خێزانی دیكەی عێراقی لە كەمپی هۆل گەڕێندرانەوە

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕاندنەوەی كاروانێكی دیكەی عێراقییەكانی كەمپی هۆل-ی راگەیاند، كە ژمارەیان 856 كەسە.
 عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 238 خێزانی عێراقی كە 856 كەسن، لە كەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە و لە كەمپی هیوا (جەدعە) لە باشووری شاری موسڵ جێگیر كران،وتیشی، ئەمە 25ـەمین كاروانە، ئەم ساڵیش نۆیەمین كاروانە لە كەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە.
 ئاماژەی بەوەشدا، تاوەكو ئێستا نزیكەی 15 هەزار كەس لە كەمپەكە گەڕێندراونەتەوە و نزیكەی 15 هەزاری دیكە ماون بگەڕێندرێنەوە.
 كەمپی جەدعە كە ئێستا پێی دەگوترێت ئەمەل (هیوا) دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا، كەمپەكە ساڵی 2021 بۆ وەرگرتنی كەسوكاری چەكدارانی داعشی عێراقی دروستكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group