نێچیرڤان بارزانی: هەمو ئامادەگییەك هەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت

پێش 1 هەفتە

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دواكەوتون. 

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات رایگەیاند، گفتۆیەكی جدی لەنێوان پارتی و یەكێتی هەیە، بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دواكەوتوە، بەڵام گفتوگۆكان لەسەر رێچكەیەكی دروستن بۆ پێكهێنانی حكومەت، هیچ نیەتێكیش نە لەلایەن ئێمە نە لەلایەن یەكێتییەوە بۆ دواخستنی پێكهێنانی حكومەت نیە.
 وتیشی: لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت هەندێك كێشەی هونەری هەیە، بەڵام وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمو ئامادەگییەك هەیە بۆئەوەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە بكرێتەوە.
لە وڵاتی ئیمارات بەئامادەبونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵا لوتكەی وەبەرهێنان لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group