پارێزگای هەڵەبجە: ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرین

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، 37هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرن و خواستەكانیشیان تەبایی و ئاوەدانییە.
لەگەڵ راگەیاندنی لۆگۆو پۆستەری 37 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ژێر دروشمی خواستەكانی هەڵەبجە ئاوەدانی و تەبایی و دادپەروەرییە ئەو ساڵیادە بەرزڕادەگرن.
هەر بەو بۆنەیەوە لەمەراسیمێكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یاوەری دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا كە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان پێكەوە دەبەستێتەوە.
لە رۆژی 16/3/1988 حكومەتی ئەوكاتی بەعس كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كردو 5 هەزار هاووڵاتی بێتاوانی شارەكە شەهید بون و بەهەزاران هاووڵاتیش ئاوارەی وڵاتی ئێران بون، بەوبۆنەیەشەوە پەرلەمان و حكومەتی عیراق 16/3ی هەمو ساڵێكی كردە پشوی فەرمی لە وڵاتدا، لە رونكردنەوەیەكیشدا فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە رۆژی 16/3 لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە خشتەی رۆژانی پشوی فەرمیدا نەكراوە بەو پێیەش پشوی رۆژی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group