نەوا-
وەزیری نەوت و سامانە كانزاییەكانی سوریا پێشوازی لە بڕیاری هەناردەكردنی غازی سروشتی لەلایەن قەتەرەوە بۆ وڵاتەكەی كرد.
غیاس دیاب وەزیری نەوت و سامانە كانزاییەكانی سوریا لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، خۆشحاڵن بە دەستپێشخەرییەكەی قەتەر سەبارەت بە هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ سوریا ئەو هەنگاوەی قەتەر هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتیكردن لە سوریا بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكانی بواری وزە.
دیاب وتوشیەتی: بەپێی دەستپێخەرییەكەی قەتەر لە رێگای ئوردنەوە غازی سروشتی هەناردەی سوریا دەكات و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە بەرهەمهێنانی كارەبا بەڕێژەی 400 مێگاوات لە رۆژێكدا.
پێشتر بەرپرسانی سندوقی قەتەر بۆ گەشەپێدان رایانگەیاندبو كە غازی سروشتی لە رێگای ئوردنەوە هەناردەی سوریا دەكەن بە ئامانجی پڕكردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە وزەی كارەبادا.