سودانی دەستپێكردنی 14 پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی بۆ شەنگال و دەشتی نەینەوا راگەیاند

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستپێكردنی 14 پڕۆژەی راگەیاند لەچوارچێوەی پاكێجی یەكەم لە پڕۆژەكانی ژێرخان و ئاوەدانكردنەوە لە قەزای شەنگال و ناوچەكانی دەشتەكانی نەینەوا .
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، پرۆژەكە بەبڕی 18 ملیار دینار دەستپێدەكات كە بریتین لە ئاوەدانكردنەوەو نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی رێگا سەرەكییەكانی نێوان ناحیەو گوندەكانی پارێزگای موسڵ، لەوبارەیەشەوە سودانی رایگەیاندوە، ئەم پرۆژانەی كە لەلایەن سندوقی ئاوەدانكردنەوەی دەشتی شەنگال و نەینەواوە دابین دەكرێن لە چوارچێوەی تێڕوانینی حكومەتدان بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژەی گەشەپێدان كە تیشك دەخاتە سەر ئاوەدانكردنەوەی قەزای شەنگال و دەشتی نەینەواو قەزای زومارو قەحتانیە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە روبەڕوی هێرش بونەتەوە.
سودانی راشیگەیاندوە، خەڵكی شەنگال و دەشتی نەینەوا لەماوەی روبەڕوبونەوەی داعشدا قوربانی زۆریانداوە لەگەڵ ئەو زوڵمەی كە لە سەردەمی رژێمی پێشودا بەسەریاندا هاتوە ئەمەش وای لە حكومەت كردوە سندوقێكی تایبەت بۆ شەنگال و دەشتی نەینەوا دابمەزرێنێت كە لە بەرنامەی حكومەتدا دانرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group