نەوا-
لەناوچەی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی لەناو باخی هاوڵاتییەكدا مینێك دەردەكەوێت و دەزگای گشتی كاروباری مینیش هەڵیدەگرنەوە.
دەزگای گشتی كاروباری مین بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك ئاگاداریان دەكاتەوە كە مینێك و فیوزێك لەناو باخەكەیدا لەناوچەی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی دەركەوتوە، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سەردانی شوێنەكەیانك ردوەو پاشماوە جەنگییەكانیان گواستوەتەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو بەمەبەستی لەناوبردنی لە ئاییندەدا.
دەزگای گشتی كاروباری مین داواشی لە هاوڵاتیان كردوە، لەكاتی بینینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیدا دەستكاری نەكەن و لێی دور بكەونەوە تەنها شوێنەكە دەستنیشان بكە پاشان لە رێگەی هێڵی گەرمی 182 پەیوەندی بە تیمەكانیانەوە بكەن.