نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمانبەران ئاساییە و پشوو نییە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشوە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كراوە و لە ئێستادا هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە.
باسی لەوەشكرد، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەكانی خۆی پێداچونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.
بەپێی ڕونكردنەوەكە، سبەی یەكشەممە نابێتە پشوو لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام هاوشێوەی ساڵانی ڕابردو وەك بۆنەیەكی فەرمی بە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید دیاریكراوە.