ئەمریكا هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی 43 وڵات قەدەغە دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكا، ئەمریكا پلانێكی وردی دارشتووە بە قەدەغەكردنی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی چەند وڵاتێكی عەرەبی و بیانی بۆ ناو خاكی ئەمریكا.
ئەو وڵاتانەی ئەمریكا لە ریزبەندییەكەی خۆیدا دایناون دەكرێن بە 43 وڵاتەوە و ئەوانیش دابەشدەبن بەسەر سێ پۆلدا- كە لە قەدەغەی تەواوەتی سەردانی ئەمریكا بۆ گەشتكردن لە ژێر مەرج و رێنماییەكان دەیانگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كۆمەڵەی یەكەم خۆی دەبینێتەوە لە هاووڵاتی ئەو وڵاتانەی كە بە هەموو جۆرێك قەدەغەیە سەردانی ئەمریكا بكەن كە بریتین لە، یەمەن، لیبیا، سوریا، سۆماڵ، سودان، لەگەڵ ئەفغانستان و بۆتان و فەنزوێلا و ئێران و كۆریایی باكوور و كوبا.
سەبارەت بە كۆمەڵەی دووەمیش كە خۆی دەبینێتەوە لەو وڵاتانەی كە لەژێر مەرج و رێنمایی توندا دەتوانن سەردانی ئەمریكا بكەن، بریتین لە، رووسیا، بیلارووسیا، هایتی، لاوس، میانمار، پاكستان، سیرالیۆن و تروكومانستان و ئەریتریا و باشووری سودان.
هەروەها، كۆمەڵەی سێیەم كە خۆی دەبینێتەوە لەو وڵاتانەی چاودێری و رێنمایی كەمتریان لەسەرە بۆ گەشتەكانیان بۆ وڵاتی ئەمریكا خۆی دەبینێتەوە لە، ئەنگۆلا، بۆركۆنۆ فاسۆ، گامبیا، دۆمینیكا، كۆنگۆ، زیمبابۆی، كەمبۆدیا، كامیرۆن، كۆنگۆ و لیبریا و مۆریتانیا، و مالاوی و مالی، سان كیتس و سانت لوسیا و چاد و غینیا،و بەشێكی دیكە لە وڵاتانی ئەفریقا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group