نەوا-
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی ئەو روداوە توندوتیژییانەی تەرتوس و لازقیەی كرد كە ڕویانداو رایگەیاند: دەبێت لێپرسینەوە لە بكەرانی پێشێلكارییەكان بكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، دەبێت دەستبەجێ ئەو خوێنڕێژیەی سوریا رابگیرێت و هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن، هەروەها دەبێت لێپرسینەوە لە بكەرانی پێشێلكارییەكان بكرێت.
جێی ئاماژەیە، ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا لەدوای بڵاوبونەوەی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی توندوتیژییەكان لیژنەی دەرخستنی راستییەكانی پێكهێناو رۆژی سێشەممەش لەگەڵ لیژنەكەدا كۆبوەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی كاركردنی لیژنەكەو دەستنیشاكردنی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لەو كارە توندوتیژیانەی بەرامبەر بە عەلەوییەكان كراون.