ترەمپ: بەهاوكاری عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتایمان بە سەركردەكەی داعش هێنا

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس خۆشحاڵیی خۆی بۆ كوشتنی كەسی دووەمی ڕێكخراوی داعش لە عێراق و سوریا دەردەبڕێت و دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، توانیان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سوریا لەناوبەرین.
هەروها، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی پۆستەكەی نووسیویەتی: بەرقەراركردنی ئاشتی لە رێگەی هێزەوە دەبێت.
لای خۆشیەوە سێنتكۆم ڕایگەیاندوە، دوای بەراوردكردنی ترشیی ناوكی، لە كوشتنی (عەبدوڵلا مەكی موسلح ئەلڕوفاعی)، ناسراو بە “ئەبو خەدیجە” دڵنیا بوونەتەوە،  ئەو سەركردەیە لەسەرتاسەری جیهان سەرپەرشتی كردوەە چەكداری و پارەداركردنی داعشی دەكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group