ئەمریكا پشتیوانی هەواڵگریی پێشكەشی ئۆكرانیا دەكاتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆشكی سپی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە پاش ئەوەی كیێڤ گڵۆپی سەوزی بۆ ئاگربەستێكی 30 رۆژی هەڵكرد، ئیداری دۆناڵد ترەمپ سەرلەنوێ دەستیكردەوە بە پشتیوانی هەواڵگریی و هاوكاری بەرگریی بۆ ئۆكرانیا.
جەیمس هویت وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، دوای ئەوەی بەرەوپێشچونی گرنگ لە كۆبونەوەكانی ئەمریكا-ئۆكرانیا لە سعودیە بەدیهات سەرلەنوێ دەستیان كردوەتەوە بە هاوكاری سەربازیی بۆ ئۆكرانیا.
دوای گفتوگۆ توندەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكاو جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا پشتیوانی هەواڵگریی و هاوكارییە سەربازییەكان بۆ كیێڤ راگیران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group