كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێ كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكراوە، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ درووستبونی هەندێ هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
كەركوك: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group