وەزارەتی كارەبا دانیشتووانی سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا دانیشتووانی سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە كە لە ئەمرۆوە تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەستپێدەكات و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاقیكردنەوەكە لە كاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆوە دەستپێدەكات تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتیمانی بەردەوام كارا دەبێت.
وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو،  ئەم تاقیكردنەوەیە ڕێكارێكی ڕۆتینیە بۆ تۆڕی كارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی كارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریكردنی كێشە و خاڵە لاوازەكانی سەر تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا.
رونیشیكردەوە، ئەم تاقیكردنەوەیە هەموو گەڕەكەكانی ناوشار ناگرێتەوە و سنوردارە لە چەند شوێنێكی دەست نیشانكراوە، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی كارەبا هاوڵاتیان پێشوەختە ئاگادار دەكاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی كارەبا لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group