نەوا-
دەنگۆی گۆڕانكاری لە رێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڤیزە كە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبۆتەوە رەتدەكرێتەوە.
دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەندێك دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڤیزەی كوردستان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوەو ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نیە، پرۆسەی وەرگرتنەكە هەر وەك جاران ئەنجامدەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، میوانان و گەشتیاران دەتوانن لەڕێی بەكارهێنانی پۆرتاڵی سەردان لەم لینكەوە www.visit.gov.krd یان داواكاری تایبەت داوای ڤیزەی كوردستان بكەن و هاوڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەكو جاران دەتوانن لە كاتی گەیشتنیان لە فڕۆكەخانەو دەروازە نێودەوڵەتیەكانەوە ڤیزە وەربگرن.