نێچیرڤان بارزانی‌: عێراق پێویستی‌ بەوەیە سەقامگیر بێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند، عێراق پێویستی‌ بەوەیە سەقامگیر بێت و سەقامگیرییەكەشی‌ بە هەوڵی‌ عێراق و هەرێم تەواو دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، عێراق پێویستی‌ بەوەیە سەقامگیر بێت و سەقامگیری‌ عێراق بە سەقامگیری‌ خۆمان دەزانین.
ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی‌ پرۆژەی‌ رێگەی‌ گەشەپێدان دەكەین و عێراق دەرفەتێكی‌ باشی‌ لەپێشە ببێتە ناوەندێكی‌ گرنگی‌ بازرگانی‌.
باسی لەوەشكرد، فرەچەشنی‌ كۆمەڵگەی‌ عێراق سەرچاوەیەكی‌ هێزە و دەبێت عێراق فرەچەشنی‌ كۆمەڵگەكەی‌ بكاتە كۆڵەكەی‌ بەهێزكردنی‌ وڵات.
سەرۆكی‌ هەرێم راشیگەیاند، هەولێر و بەغدا تەواوكەری‌ یەكترن و سەرەڕای‌ ئاڵنگارییەكان بەهەوڵی‌ هەمووان عێراق دەتوانێت بەرەوپێش بچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group