نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، قۆناغی دووەمی شەپۆلەكە دەستپێدەكات، كە شەپۆلی سەرمای توندە لەگەڵ بەفربارینی ناو بە ناو لە زۆربەی ناوچەكان.
سیروان ساڵح ب شارەزای كەشناسی باسی لەوەشكردوە، لە ئەمرۆ شەممەوە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات، سەرەتا ئەگەری بڕێكی كەم باران هەیە، دواتر لە كاتەكانی ئێوارەوە تۆپەڵەهەوای سارد و بەفربارینی ناو بە ناو لە تەواوی ناوچە كوێستانییەكان دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە لوتكەی كاریگەریی شەپۆلە سەرماكەیە و بازنەی بەفربارین فراواندەبێت بۆ بەرزیی 200مەتر لە ئاستی دەریا.
ئاشكراشیكرد، لەو دوو رۆژەدا لە هەر ناوچەیەك هەوری پێویست هەبێت ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو و بە تایبەت لە شەواندا دادەبەزن.