بزوتنەوەی حەمماس تەرمی چوار دیلی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سور كردەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل، بزوتنەوەی حەمماس تەرمی چوار دیلی سوپای ئیسرائیلی كە لە هێرشەكانی ئەو وڵاتەدا كوژراون رادەستی خاچی سور كردەوە.
بزوتنەوەی حەمماس لە مەراسیمێكدا تەرمی چوار دیلی سوپای ئیسرائیلی لە شاری خان یونس لە كەرتی غەزە لە نێو تابوتدا رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی كردەوەو رەوانەی وڵاتەكەی خۆیانی كردەوە. 
لەوبارەیەوە ئەبو عوبەیدە وتەبێژی لیواكانی عیزەدین قەسامی باڵی سەربازی حەمماس رایگەیاند: پێش بۆردومانكردنی شوێنی دەستبەسەركراوان بە ئەنقەست لەلایەن فڕۆكەكانی زایۆنیستییەوە هەمویان لە ژیاندابون.
بەپێی رێككەوتنەكە لە بەرامبەر رادەستكردنەوەی چوار تەرمە ئیسرائیلییەكە، گروپێك لە دیلە فەڵەستینییەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group