وەزارەتی دادی عێراق: دەستكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراقی دەڵێت، دەستیان بە جێبەجێكردنی رێكارە یاسایەكانی لێبووردنی گشتی كردووە و دەیانەوێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێت.
 ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، رێكارەكانی جێبەجێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی لە وەزارەتەكەیان دەستی پێكردووە و كارەكان بە باشی و خێرایی دەڕۆن، ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەیەكی دیاریكراودا بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێت.
 ئاماژەی بەوەشدا، لێبووردنی گشتی ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە حوكمی كۆتایی دراون و سزاكەیان یەكلایی كراوەتەوە، نەوەك ئەوانەی هێشتا حوكم نەدراون و دۆسیەكانیان یەكلایی نەكراوەتەوە.
 لەبارەی ژمارەی سوودمەندبووان لە یاساكە وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، سوودمەندبووان ئەنجوومەنی دادوەری دیارییان دەكات، بۆیە ئەوان ژمارەكە بە دیاریكراوی نازانین، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەزاران كەس لێی سوودمەند دەبن،هەروەها وتیشی، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە ئەوكات دەتوانین ژمارەی ئازادكراوان بە فەرمی بڵاوبكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group