نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی تەوتینكردنی موچەكانیان.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی دارایی عیراق پشتبەست بەنوسراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025و مانگەكانی دیكە داوای بەپەلەی ژمارەی بانكی فەرمانبەران دەكات بۆ تەوتین بەپێی ئەو رێكارانەی كە دادگای فیدراڵی دیاریكردوە.
سۆران عومەر وتوشیەتی: جگە لەوە وەزارەتی دارایی عیراق داوای داهاتی ناوخۆ دەكات و رازی نیە بەو 51 ملیار دینارەی كە بۆ مانگی 1ی هەرێم وەك داهاتی ناوخۆ نێردراوە بۆ دارایی عیراق، هەروەها لەخاڵی كۆتایی نوسراوەكەدا داوای داهاتی نەوت دەكات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عیراق كە لەبانكی ناوەندی كردویەتیەوە.