نەوا-
ستافێكی ئەندازیاری وەزارەتی بازرگانی بەدواداچون بۆ كارەكانی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە دەكات .
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سوار عزیز بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچون بە یاوەری ستافێكی ئەندازیاری وەزارەتی بازرگانی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەركردوەتەوەو لە نزیكەوە كێشەو گرفتەكانی تاوتوێ كردوەو چارەسەری پێویستی بۆ خستوەتەڕو.
راشگەیەنراوە، پرۆژەكە لەلایەن دوو كۆمپانیاوە جێبەجێ دەكرێت لەسەر روبەری 53 دۆنم زەوی هەروەها لەسەر روبەری 23 دۆنم سایلۆكە دروست دەكرێت، لەكۆتایی ساڵی 2023 كە دەستیپێكردوە، 65%ی كارەكانی تەواوبوەو لەئێستادا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، قەبارەی سایلۆكە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە لەگەڵ 10 كۆگای عەمباركردنی خۆراك كە قەبارەی هەریەكەیان یەك هەزارو 200 مەتر دوجایە، هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەت بە كارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆكەو خزمەتگوزارییەكان لەخۆدەگرێت.