دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تیرۆیستی داعشیان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیركرد

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە دوو ئۆپراسیۆنی سەركەوتودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان دو تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 12 تا 16ی ئەم مانگە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان دوو تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربكەن.
باسی لەوەشكردوە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێكخستنەوە ڕویان لە دەوروبەری شاری سلێمانی كردبو،هەروەها، لەڕابردوشدا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
ئاشكراشیكرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 2ی تیرۆر راگیراون و ڕوبەڕوی یاساكرانەوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group