نەوا-
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ "ناوەندێكی نێو دەوڵەتی" بۆ كاری بازرگانی و دارایی لە سلێمانی دەكرێتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوە، ئەو بانكەی دەكرێتەوە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانییە، ئەم شوێنە یەكەم جارە بەم شێوازە و بەم ناوەرۆك و پسپۆڕییە لە ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەمو بانكەكان و بۆرسەكان و هەمو بوارەكانی وەبەرهێنان و دارایی و بازرگانی دەتوانن بەش و لق لەو بانكە بكەنەوە، بەپێی ئەو ڕێكارانەی كە بۆ كردنەوەی لق بە پێی یاساكانی فیدڕاڵ و هەرێم دیاری كراون.