كارەبای سلێمانی: زیاتر لە 500 شوێن كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، 510 شوێن كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتییان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن، و بەپێی كۆتا ئاماری بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی تاوەكو 19ی شوباتی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە گەیشتووەتە 510 هاوبەشی كارەبا.

ئاماژە بەوەشدراوە، پۆلەكانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر بریتین لە ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و میری، كە سەرجەمیان 17 هەزار و 652 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group