نەوا-
ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: دەیەوێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا زیاتر لەگەڵیان بێت، زۆرێك لە كۆمارییخوازەكان و دیموكراتەكان پشتگیرییان دەكەن و نایەوێت پشتگیری لەدەستبدات.
زێلێنسكی وتیشی: دروستكردنی پەیوەندی ئەمریكا لەگەڵ روسیا بڕیاری ترەمپ خۆیەتی و پوتینی لە گۆشەگیری سیاسیی دەرهێناوە، بەڵام ئەمە بڕیاری ئەوانە كاتێكیش پێیان دەڵێن ئەمانە پلانەكانیانن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ پرسیاریان لا دروست دەكات ئۆكرانیا لەكوێی مێزی دانوستانەكەدایە، چونكە پوتین ئۆكرانییەكان دەكوژێت نەك ئەمریكی و ئەوروپییەكان.
زێلێنسكی جەختیشیكردوەتەوە، بەبێ ئۆكرانیا ناتوانرێت دانوستان بكرێت دەتوانن گفتوگۆ لەسەر ئەوەی دەخوازن بیكەن، بەڵام قبوڵی ناكەن بەبێ ئۆكرانیا گفتوگۆ بكرێت.