هەرێمی كوردستان بایەخ بە بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خاوێنەوە دەدات

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێژی تەكنەلۆژیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرو بە ئامادەبونی وەزیری كارەبا سیمپۆزیۆمێكی لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی سیستمی وزەی خۆر وەك سەرچاوەی كارەبا لە كوردستان، ئاستەنگەكانی ئێستا و داهاتو) بەڕێوەبرد.  
لەمیانی سیمپۆزیۆمەكە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا لە وتەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتیان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و باشتركردنی كارەبایەكی بەردەوام و پاك راگرتنی ژینگەی كوردستان بایەخێكی زۆر بە بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگای وزەی خاوێنەوە دەدات، هەروەها پڕۆژەی گەرمیان توانای بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات بە گازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكانی هەیە.
وەزیری كارەبا وتیشی: یەك هەزارو 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد كراوەو تائێستا ملیۆنێك و 400 هەزار هاوبەش پێوەری زیرەكی بۆ بەستراوە تاكۆتایی ساڵی 2026یش پڕۆژەی روناكی 24 كاتژمێری هەمو كوردستان دەگرێتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group