نەوا-
لەگوندی دوڕاجی لەسنوری دوزخورماتو پێنج چەكداری داعش پەلاماری پێنج شوانی مەڕوماڵاتی ناوچەكەیانداو لەلایەن هێزێكی پێشمەرگەوە رزگار كران.
فەرماندەیی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەگوندی دوڕاجی نزیكەی پێنج چەكداری داعش پەلاماری پێنج شوانی مەڕوماڵاتی ناوچەكەیاندا، لەبەرامبەردا شوانكارەكان لێیان هاتنە دەست و روبەڕوبونەوە لەنێوانیاندا رویدا.
راشیگەیاندوە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنورە دەستبەجێ هێزێك لە فیرقەی چواری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچونی شوانەكان و خەڵكی ناوچەكە رویان لە شوێنی روبەڕوبونەوەكە كردو روبەڕوبوی چەكدارەكان بونەوە لە ئەنجامدا توانرا شوانەكان رزگار بكرێن و بەسەلامەتی بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و تیرۆریستەكانیش هەڵهاتن.
فەرماندەیی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگە ئاماژەشیكردوە، هیچ كوژراو بریندارێك لە روبەڕوبونەوەكەدا تۆمار نەكراوە، دڵنیایی دەدەن كە چاوكراوەن و بەدەستێكی پۆڵاین روبەڕوی تیرۆریستەكانی چەكدارانی داعش و هەر هەوڵێكی تر دەبنەوە كە ئامانج لێی زیان گەیاندن بێت بەخەڵك و هاووڵاتیان و تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە.