بەشیر حەداد: بابەتی رێككەوتن ئەركی حكومەتی هەرێمە نەك لایەنی سیاسی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت،  رێككەوتنی گەورە لەگەڵ بەغدا كراوە نزیكە هەمو كارەكان دەكەونەوە سەر رێكاری خۆیان.
بەشیر حەداد جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، هاتوچۆی شاندی نێوان هەرێم و بەغدا لە ماوەكانی رابردو و دانپێدانی بەغدا بەڕێككەوتن بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی یەك و ئامادەكاری بۆ مانگی دو، ئاماژەن بۆئەوەی كێشەكان لە بەغدا بون، هەرێمی كوردستان هەمو ئەركەكانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێكردوە، نەك ئێستا پێشتریش باوەڕم وابوە پێویستە روی داواكارییەكانمان لە بەغدا بێت.
وتیشی:  پێویستە لایەنەكان پێكەوە كار بۆ بەدەستهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، لایەنە سیاسییەكان ئەوكارە بۆ حكومەت بەجێبهێڵن نەك هەر لایەنەو داواكاری ئاڕاستەی بەغدا بكات، چونكە ئەمە كاری حكومەتە، هەر لایەنێكی سیاسی بۆی هەیە پەیوەندی سیاسی هەبێت لەگەڵ لایەنێكی عیراق، بەڵام بابەتی رێككەوتن ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group