نەوا-
لەمیانی بەڕێوەچونی دووەمین رۆژی كۆڕبەندی ئابوری نێوان ئیتاڵیاو هەرێمی كوردستان، لە بارەگای كۆنفیدڕاڵی گشتی پیشەسازی ئیتاڵیا بەئامادەبونی شاندی هەرێمی كوردستان دیدارێكی بازرگانی بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لەمیانی بەڕێوەچونی دیدارەكەدا چەندین وتار دەربارەی پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری لە نێوان ئیتاڵیاو هەرێمی كوردستان پێشكەشكران.
راشیگەیاندوە، لە دیدارەكەدا شاندی هەرێمی كوردستان باسیان لە فراوانی بازاڕی عیراق و هەرێمی كوردستان كرد بۆ وەبەرهێنەران و كۆمپانیا ئیتاڵیەكان، هیوایان خواستوە بەشێوەیەكی كارا بەشداربن لەو بازاڕەدا.