نەوا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: تائێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچوە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەدوبەی لەمیانەی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبو رایگەیاندوە: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامەو ئێستاش زۆر بە رێكوپێكی بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: ئێستا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لیژنەیەكی تایبەتمەند كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبو لیژنەیەكی وەزارەتی شارەوانی سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردوەو هاوكاریان بون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.
ساسان عەونی باسی لەوەشكردوە: تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوەو لە هەمو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت.