وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ لوبنان زیاد دەكرێت

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی گەشتەكانی هیڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ بەیروت ڕێژەی دوو گەشت لە ڕۆژێكدا زیاد دەكرێت .
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ڕەزاق موحیبەس وەزیری وەزارەتەكە، داوای لە هێڵی ئاسمانیی وڵاتەكە كرد، كە ژمارەی گشتەكانی بۆ بەیروت بە ڕێژەی دوو گەشت لە ڕۆژێدا زیاد بكات.
رونیشكراوەتەوە، بڕیاری زیادكردنی گەشتە ئاسمانییەكان لە 21ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكە و لوبنان ڕاگەیاند، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیش دوای تا ڕادەیەك سەقامگیربوونی دۆخی لوبنان هات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group